لە سلێمانی گۆڕانکاری لە کاتی بانگدا دەکرێت
لە سلێمانی گۆڕانکاری لە کاتی بانگدا دەکرێت
بەبڕیاری لیژنەی فەتوا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، گۆڕانکاری لەکاتی بانگەکاندا دەکرێت و گۆڕانکارییەکانیش زۆرتر لە کاتی بانگیبەیانی و عەسردایەØ› گۆڕانکاریی بانگی ئێوارەش نزیکەی 5 خولەکە.
د. محەممەد عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوە بە خشتەی کاتی بانگەکان لە سنووری سلێمانی ڕایگەیاند: "نزیکەی 30 ساڵە ئەوخشتەی بانگدانە هەیە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هەندێک لە مامۆستایان بەتایبەت لە رەمەزانی رابردوودا رەخنە ئەوەیانهەبوو کە زووتر بانگ دەدرێت. دوای پێداچوونەوە بۆمان دەرکەوت قسەکەیان راستە، بۆیە ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد."
وتیشی، "گۆڕانکارییەکان بەپێی مانگەکان جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کاتی بانگدانی بەیانی و عەسر زۆر گۆڕاوە، بەیانی نزیکەیحەوت خولەک و عەسریش نزیکەی 15 خولەک درەنگتر بانگ دەدرێت، بۆ نوێژی نیوەڕۆ، ئێوارە و خەوتنانیش نزیکەی پێنج خولەک درەنگتربانگ دەدرێت."
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو