لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
بەپێی بەیاننامەیەک، کە لەلایەن گرووپی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵەوە بڵاوکراوەتەوە، “سبەینێ یەک شەممە، خۆپیشاندانو ناڕەزایی فراوان لە سنووری شارۆچکەکە دەستپێدەکات و دەیان کەسایەتی دیار و بەناوبانگی شارۆچکەکە بەشدار دەبن”.
ڕاشیانگەیاندووەە، “گرووپی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکە پێکهاتوون لە 10 کەس و بڕیاریان داوە شەو و ڕۆژ لە خۆپیشاندان بەردەوامبن و خێمە لەبەردەم قائیمقامیەت هەڵبدەن تاوەکو بەدەستهێنانی ماف و داواکارییەکانیان کۆڵنەدەن”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، “داواکاری سەرەکیمان بریتیە لە پێجدانی کارەبای بەردەوام و لادانی بەرپرسانی باڵای شارۆچکەکە و پێدانیپارەی پتڕۆ دۆلار و قیرتاو کردنی گەڕەکی 48ەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکانی دیکە”.