ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (IOM) سۆشیال میدیا ئاسانکاری بۆ قاچاخچێتی کۆچبەران دەکات
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (IOM) سۆشیال میدیا ئاسانکاری بۆ قاچاخچێتی کۆچبەران دەکات
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (IOM) ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کەقاچاخچییەکانی کۆچبەران سۆشیال میدیا و ئەپی نامە ناردنی خێرا بۆ بانگەشەکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە نایاساییەکانیانبەکاردەهێنن، بەپێی توێژینەوەیەک کە ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێکردوەو بڵاویکردۆتەوە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی وایکردووە قاچاخچییە کۆچبەرەکان ئاسانکاری بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی پارە و کاڵا وزانیاری، زۆربەی ئەو چالاکییانە لەسەر خزمەتگوزاری و ئەپلیکەیشنە بەکارهێنراوەکانی باو ڕوودەدەن و تیشکیان خستۆتە سەر مەکسیک وئەمریکای ناوەڕاست و کۆماری دۆمینیکان.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، قاچاخچییەکان لە سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمی ڤیدیۆیی بەکاردەهێنن بۆ بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانیان بەهاوبەشکردنی کورتە ڤیدیۆی دەروازە سنووریەکان و ، ئەوشوێنەی کە کە هێڵبەندی بۆ دەکەن و وەک و نوقتە دیاری دەکەن . وە هەروەها لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەستنەوەی نێوان کۆچبەران و قاچاخچییەکان، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات زانیاری ئاڵوگۆڕبگوازنەوەو لە هەمان کاتدا پەیامی خێرا و جیۆلۆکیشن بە تەکنەلۆژیاکان لە کاتی ڕاستەقینەدا دەستنیشان بکات بۆ ئاسانکاری پلاندانان وجێبەجێکردنی گەشتە نایاساییە کانیان .
لێکۆڵینەوەکە ڕاپرسیی لەسەر 531 کۆچبەر کردووە کە لە ناوچەکەدا لە ترانزێتدان و لەسەدا 64ی ئەو کۆچبەرانە لەکاتی گەشتەکەیاندادەستیان بە مۆبایلێکی زیرەک و ئینتەرنێت گەیشتوە.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە کۆچبەرانی تەمەن ٢٦ بۆ ٣٥ ساڵ زۆرترین ئەم تەکنەلۆژیایانە لە کاتی گەشتەکەیاندا بەکاردەهێنن، لەکاتێکدائەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٦ ساڵەوەیە بەزەحمەت بەکاریان دەهێنن. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، لەسەدا ٤٧ی کۆچبەرانی پیاو ولەسەدا ٣٥ی کۆچبەرانی ژن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا لەسەدا ١٨ی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە،ڕایانگەیاندووە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارناهێنن.
توێژینەوەکە تیشکی خستە سەر ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی دەسەڵات دەبنەوە لە وەڵامدانەوەی ئەم دیمەنە گۆڕاوەدا، وەکسنووردارکردنی سەرچاوە و تواناکان لەم بوارەدا و کەلێنی چوارچێوە یاساییەکان.
ئا: بنار سەلیم بابکر