کەشناسی پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و لە چەند ناوچەیەک بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن
کەشناسی پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و لە چەند ناوچەیەک بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران و بەفرلەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم وە هەروەها لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەورو بەری , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان رادەوەستێ وە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.
ڕاشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما زیاتر لە ناوشارەکان سێ پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان حەوت پلە نزمتردەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زو ئەگەری درووست بونی تەم هەیە