شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری چەند شارێک بەفر دەبارێت.
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری چەند شارێک بەفر دەبارێت.
بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوریتەواو بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری خۆرئاوا دەست پێدەکات، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانیهەرێم دەگرێتەوە هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.
کەشناسی بەم شێوەیه پێشبینی کەشوهەوای سبەی کردووە، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵبارینی بەفر لە ناوچەشاخاوییەکان.
دەربارەی پلەکانی گەرما بەم جۆرە زانیاری داوە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
لەکۆتایدا کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاند :
هەولێر: 10
سلێمانی: 6
دهۆک: 7
کەرکوک: 13
هەڵەبجە: 8
زاخۆ : 8
سۆران: 4
گەرمیان:16