بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاگرێکی بەرفراوان لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا کەوتوەتەوە لە دوای ئەوەی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەودەرچووە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاگرێکی بەرفراوان لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا کەوتوەتەوە لە دوای ئەوەی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەودەرچووە
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی لە ئیست پلاستین لە ویلایەتی ئۆهایۆ دەرچووە وبەهۆیەوە ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا کەوتۆتەوە.
هشتا زەرەرو زیاناکان ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا هیچ بریندارێک هەبووە یان نا. پۆلیسی ئیست پلاستین ئامادە نەبووە وەڵامیداواکارییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز بداتەوە