بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق
بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێکیقۆناغێکی نوێی سیاسی و رایگەیاند، خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانن و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوەبهێنرێت. دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵییەکلاکەرەوە بێت.
لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییانەوە سەرۆک بافڵ بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمەریکا و وتی، ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنیژیانێکی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان، هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵک لەسەروو هەمووشتێکەوەیە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسایهەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە