حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرادەکات
. حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرادەکات
جووتیار عادل، وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگه‌یاند: "ئاماده‌کاری بۆ دابه‌شکردنى مووچه کراوه، که داهاتىپێویست بۆ مووچه دابین کرا، وه‌ک مانگه‌کانى پێشوو وه‌زاره‌تى دارایی کاتى دابه‌شکردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها دابه‌شکردنىمووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت."
ڕاشیگەیاند: وه‌کوو حکوومه‌ت پێشتریش توانیمانه بەردەوامی بە دابەشکردنی مووچە بدەین به‌بێ ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ى عێراق بۆ هه‌رێمىکوردستانى ده‌نێرێت، چونکه له ماوه‌ى 14 مانگدا، حکوومه‌تى عێراقى ته‌نیا دوو جار 200 ملیار دیناره‌که‌ى ناردووه، به‌ڵام ئێمه تاوه‌کووئێستا به‌رده‌وامین له دابه‌شکردنى مووچه، که ئه‌مه‌ش مافێکى هه‌رێمى کوردستانه و سازشى له‌سه‌ر ناکه‌ین،
وتیشی ئه‌مه خێر نییه حکوومه‌تى عێراق به ئێمه‌ى بکات، قه‌رزیش نییه که پێمانى بدات و ئێمه له‌سه‌ر خۆمان به قه‌رز هه‌ژمارى بکه‌ین، به‌ڵکووئه‌مه مافى خه‌ڵکى کوردستانه."
لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا وتی، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بەمەبەستیبەردوامیدان بە گفتگۆکان.
سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ بەیاسایی ناساندنی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بڕیارەکەیدادگای فیدراڵ جێگای قبوڵکردن نییە و پێویستە دادگا لە ململانێ سیاسییەکاندا بێلایەن بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدادەبێت.