مه‌ڕاسیمی پرسه‌ی شه‌هید هێمن هه‌مزه‌یی بوو به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی بێورانی تێکۆشه‌ر
ڕۆژی ١٣ ی نوڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٢٢ ، له مه‌ڕاسیمی پرسه‌ی شه‌هید هێمن هه‌مزه‌یی که به‌داخه‌وه به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران شه‌هیدکرا، خه‌ڵکی بوێری بێوران ڕاپه‌ڕین و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران بوونه‌وه، شه‌ڕ له نێوان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و هێزه‌کانی ڕژێم ڕوویدا.
خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی بێوران پاشه‌کشه‌یان به هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران کرد و ئۆتۆمبێله‌کانی سه‌ر به ڕژێم له‌لایه‌ن خه‌ڵکی راپه‌ڕیو سوتێندران.
خه‌لکی ڕاپه‌ڕیوی بێوران به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژی ڕژێم، هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوون له ڕاپه‌ڕین.
ئه‌مڕۆش ڕاپه‌ڕینی بێوران به‌رده‌وامه، دۆخی بێوران ئاسای نییه، له ١٤ی نوڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٢٢، (دووشه‌مه 23 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2722) خه‌ڵکی بێوران ڕوویانکرده سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان و په‌یمانیان نوێکرده‌وه که درێژه به ڕێبازی شه‌هیدان بده‌ن.