Ø·٠Šبه على کەسایەتییەکی ناسراوی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، پاش ئەوەی لە ئیستانبوڵەوە دەگەڕێتەوە عێراق، لەلایەن باوکیەوە دەکوژرێت.
Ø·٠Šبه على کەسایەتییەکی ناسراوی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، پاش ئەوەی لە ئیستانبوڵەوە دەگەڕێتەوە عێراق، لەلایەن باوکیەوە دەکوژرێت.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تیبە عەلی ماوەیەک لە ئیستانبوڵ ژیاوە و لەوێ گەنجێکی سووری بەناوی محەمەد ئەلشامی ناسیووە،کە دواتر داوای هاوسەرگیری لێکردووە، تیبە ویستوویەتی رەزامەندی خانەوادەکەی بەدەستبهێنێت، هەربۆیە خێزانەکەی لە بابەتەکەئاگادارکردووتەوە، بەڵام ئەوان رازی نەبوون، دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق، باوکی بە پاساوی "پاککردنەوەی شەرەف" کووشتوویەتی.
رێکخراوی Isen بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لەبارەی ئەو رووداوەوە رایگەیاند، ئەمە تاوانێکی دیکەیە دژی ئافرەتانی عێراق لەژێرشەرەفێکی ساختەدا، تیبە نموونەی ژنانی عێراقە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوە، تیبە پێشتر بەهۆی ئەوەی لەلایەن براکەیەوە گێچەڵی سێکسی پێکراوە، لە خانەوادەکەیدوورکەوتووەتەوە و چووەتە تورکیا، کاتێکیش محەمەد ئەلشامی داوای هاوسەرگیری لێکردووە، هەرچەندە خۆی رازی بووە بەو هاوسەرگیرییەبەڵام خانەوادەکەی رەتیان کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن خانەوادەکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە، بەڵام ئەو بۆ سەردانی جامی کەنداو 25 هاتووەتە عێراق.
دوای ئەوەی خانەوادەکەی بەزۆر لە بەغداوە دەیبەنە دیوانیە، باوکی تیبە دەخنکێنێت و دواتر خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکات.