مارین لۆپێن: هۆشداری دا کە تێوەگلانی ناتۆ لە ململانێی ئۆکرانیا دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم
مارین لۆپێن: هۆشداری دا کە تێوەگلانی ناتۆ لە ململانێی ئۆکرانیا دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم
مارین لۆپێن، سەرۆکی فراکسیۆنی گردبوونەوەی نیشتمانی لە پەرلەمانی فەرەنسا هۆشداری دەدات ، بەشداریکردنی تەواوەتی ناتۆ لەململانێی ئۆکرانیادا دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوسیا تودەی
لۆپێن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی فەرەنسادا وتی "پێدەچێت وردە وردە دابینکردنی چەکی هێرشبەری بە مانای شەڕێک بێت کە سەدەیەکبەردەوام بێت" بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "بەشداری تەواوەتی ناتۆ دەبێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم".
وە داوای کرد "یەکێتییە نوێیەکان"ی ڕووسیا بە کەم نەزانرێت، کە "لە ئەوروپا جیابوونەوە و بوونە هاوبەشێکی دیار بۆ هیندستان و چین"،ئاماژەی بەوەشکرد کە پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پاریس دەکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا لۆپێن پرسیاری لە سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ئەلیزابێس بۆرن کرد کە ئایا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمار بتوانێت"جیهان ببیستێت کە هێشتا ئومێد هەیە" بە ڕێکخستنی کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی.
ئا: مژدە حسێن محمد