کۆبوونەوەکەی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا هۆکارەکاشی بۆ شەرعیەتی هاوسەرۆکایەتیی لاهوورشێخ جەنگی یە لەلایەن دادگای هەولێرەوە
کۆبوونەوەکەی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا هۆکارەکاشی بۆ شەرعیەتی هاوسەرۆکایەتیی لاهوورشێخ جەنگی یە لەلایەن دادگای هەولێرەوە.
بەپێی زانیاریەکان، کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پارتی و یەکێتی کە بڕیار بوو لە شاری هەولێر بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
هەر بەپێی، زانیارییەکان باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێکە لەبارەی داننان بە هاوسەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جەنگیلەلایەن دادگای هەولێرەوە.
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڕیاربوو لە پیرمام بکرێت، بەپێی بەدواداچوونەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای یەکێتی بۆ "کاتێکی نادیار" دواخراوە.
رۆژی شەممە 28-01-2023 لە سلێمانی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە بڕیاریان دا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت.