پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی دەستگیرکرد کە پێدەچێت دەستی هەبووبێت لە زنجیرەیەک کوشتن کە ژنانی بەساڵاچووی کردۆتە ئامانج لەباشووری ئەڵمانیا
پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی دەستگیرکرد کە پێدەچێت دەستی هەبووبێت لە زنجیرەیەک کوشتن کە ژنانی بەساڵاچووی کردۆتە ئامانج لەباشووری ئەڵمانیا.
وە ماڵپەڕی هەواڵی ئەڵمانی (دۆیچە ڤێل) ئەمڕۆ
چوارشەممە ڕایگەیاند هەرچەندە پۆلیسی ئەڵمانیا ئەم دۆسیەیەی لە پاییزی ٢٠ ٢١ داخستبوو، بەڵام دوای ئەوەی ڕووداوێکی هاوشێوەکوشتنی ژنێکی بەساڵاچوو لە هەمان ناوچە ڕوویدا، کە هەموو ڕوویانداوە کان هاوشێوەی یەکبوون بۆیە دوبارە دۆسیەکەیان کردەوە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا
سەرەداویان دەست کەوت .دواجار دەستگیرکرا
لە بەرامبەردا سەرچاوەیەکی پۆلیس ڕایگەیاند کە فرێکوێنسیی کوشتن لە ناوچەیەکی گوندنشین ڕوودەدات و جەختی لەوە کردەوە کەقوربانییەکان هەمیشە ژنانی بەساڵاچوو بوون و هەموو ڕووداوەکان لە ڕۆژانی چوارشەممەدا ڕوویانداوە. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسیئەڵمانیا، تۆمەتبارەکە هاووڵاتییەکی سربییە و لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لە ئەڵمانیا دەژی.
ئا: مژدە حسێن محمد