ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەو درۆن و تەقەمەنییانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیی ئیسفەهان بەکارهێنراون لە کوردستانەوە ڕەوانەیئێران کراون
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئەو درۆن و تەقەمەنییانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیی ئیسفەهان بەکارهێنراون لە کوردستانەوە ڕەوانەیئێران کراون
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت،
ئەو درۆن و تەقەمەنییانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیی ئیسفەهان بەکارهێنراون، "لەلایەن هێزە دژبەرەکوردەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانەوە هێنراونەتە نێو ئێران."
میدیایەکی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، ئەو درۆن و تەقەمەنییانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەیبەرهەمهێنانی چەکی سەربازیی ئیسفەهان بەکارهێنراون، "لەلایەن هێزە دژبەرە کوردەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانەوەهێنراونەتە نێو ئێران."
ماڵپەڕی نوورنیوز، کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەنپارچە درۆنی بەجێماوو تەقەمەنییەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی ئیسفەهان.. "لە لایەن هێزە دژبەرەکانیکۆماری ئیسلامییەوە کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، بردراوەتە نێو ئێران و بۆ ئەو هێرشە سوودی لێوەرگیراوە."
بەپێی ئەو راگەیێندراوە، پارچەی ئەو درۆنانە و تەقەمەنییەکان، "دوای ئەوەی لەلایەن هێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بردراونەتە نێوئێران"، لە کارگەیەکی نێو ئەو وڵاتە لەلایەن کەسانی راهێنراوەوە کۆکراونەتەوە و بۆ هێرشەکە سوودی لێوەرگیراوە.
راگەیێندراوەکە باس لەوەش دەکات، "ئەو پارچە درۆن و تەقەمەنییانە لەسەر داوای دەزگایەکی سیخوڕی یەکێک لەو وڵاتانی دژبەری کۆماریئیسلامی و لە سنوورەکانی رۆژئاوای باکووری ئێرانەوە، بردراونەتە نێو ئەو وڵاتە."
شەوی پێنجشەممەی رابردوو بە سێ درۆن هێرشکرایەسەر بنکەیەکی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی لە ئیسفەهان، دواتر بەرپرسانی ئێرانهێرشەکەیان پشتڕاستکردەوە.