ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سوپای پاسدارانی هێرشی کرده سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

سوپای پاسدارانی  هێرشی کرده سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌
ڕووداو 24 | RUDAW24

سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی.  ئێران ئاشکراکرد و بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.

ئاژانسی فارس نیوز که‌‌‌ سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانه‌‌‌ لەسەر زاری سەرچاوەیەکی "سەربازیی ئاگادار لە ورمێ"، باسی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زەرگوێز کرد. سەرچاوەکە بە فارس نیوزی راگەیاندووە: "هێرشەکان لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و مووشەک بوون".بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نوڤه‌‌‌مبه‌‌‌ری ٢٠ ٢٢، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زڕگوێز هێرشیان کرایەسەر.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا شه‌‌‌هیدێک و هه‌‌‌شت بریندار هه‌‌‌یه‌‌‌.

رۆژی ٢٨ی سیپته‌‌‌مبه‌‌‌ری رابردوو، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی دڕۆنی و تۆپخانەیی سوپای پاسدارانی ئێران.ئەو هێرشانە‌ی پێشتر نزیکه‌‌‌ 18 شەهید و 51 برینداری لێکەوتەوە. هەر لەو ڕۆژەدا سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوپای پاسدارانی هێرشی کرده سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

سوپای پاسدارانی هێرشی کرده سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)