لە بازگەی کەرکووک هەولێر دوو کەس دەستگیر کران
لە بازگەی کەرکووک هەولێر دوو کەس دەستگیر کران
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی یاری بە بەهای دینار دەکەن چڕکردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانیان لە بازگەی دارمان لەنێوان کەرکوک و هەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە دوو تۆمەتبار هەوڵیانداوە داغڵی کەرکوکی بکەن، ئۆتۆمبێلەکەش بڕی ٢٠ ٠ ملیۆن دیناری لە جۆری ٢٥ هەزار دیناری تێدا بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون و بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەکانیان، یەکێکیان خاوەنی چوار دەروازەی "کی کارد"ە لە پارێزگای کەرکوک و هاوکاری کەسێکی تری کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی کە بڕێک دیناریان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر وەرگرتووە.