حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەمزوانە هەموو خزمەتگوزاریەکی بانکی ناوەندی دێتە هەرێم و هاوڵاتیان سوودمەند دەبن
حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەمزوانە هەموو خزمەتگوزاریەکی بانکی ناوەندی دێتە هەرێم و هاوڵاتیان سوودمەند دەبن".
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند" کردنەوەی بانکینیشتمان لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ کردنەوەى پێشینەکان بۆ هاوڵاتیان و واڵاکردنی دەرگا بۆ بانکەکان تا بکرێنەسیستەم و بە بانکە عێراقى و جیهانییەکان ببەسترێنەوە و ئەمانەش هەمووى هۆکارن بۆ گەشەسەندنى ئابوورى و بەهێزکردنى سیستەمىبانکى لە هەرێمەکەمان
ئاماژەی بەوەشکرد" بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، بە یاسای بانکی ناوەندی عێراقی دادەمەزرێت، ڕێکارەکانی دامەزراندنی دەستپێ کراوە و کارەکانی لە هەرێم بە سەرمایەى نزیک بە ٢٥٠ ملیار دینار کۆتایی هاتووە، و ٢٥ ملیار دیناریشمان بە کاش لە بانکی ناوەندیعێراقی لە هەولێر داناوە، تەنیا لەسەر بانکی ناوەندی عێراقی ماوەتەوە کە مۆڵەتمان پێ بدات بۆ ئەوەی کارەکانمان ئەنجام بدەین و دەستپێ بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو، مۆڵەت لە بانکی ناوەندی عێراقی وەردەگرین، واتە هەموو ئەو کارانەی بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامی دەدات لە روویرێنمایی و یاساوە ئێمەش لە بانکی نیشتمان جێبەجێی دەکەین، سوودەکەشى ئەمانەن:
ـ گشت پێشینەکان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەکاتەوە.
ـ دەرگا وڵا دەکات تا بانکەکانی هەرێم بکرێنە سیستەم.
ـ واڵاکردنە دەرگا بەڕووی دەرەوە و جیهان
ـ کارکردن لەگەڵ ئەو بانکە نێودەوڵەتیانەی ئێستا کارمان لەگەڵ ناکەن
ـ لە هەرێمى کوردستان ٩٤ بانک هەیە، بە کردنەوەى بانکی نیشتمان، ڕێژەی بەشێک لە فەرمانبەران کەم دەبێتەوە.
ـ بانکی نیشتمان دهبێته دەرگایەک بۆ وهبهرهێنهران و دروستبوونی متمانە بۆ وهبهرهێنهرانی بیانی.
ـ مانگانە ٥٠ ٠ ملیۆن دۆلاری پارهی نهوت لە ڕێگەى بانکە ئەهلییەکانەوە بۆ مووچهی فهرمانبهران خهرج دهکرێت، بانکى نیشتمان ئەمەشچارەسەر دەکات.