هەڕەشەی توندلە فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ ، ئەوروپییەکان
هەڕەشەی توندلە فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ ، ئەوروپییەکان دەڵێت پێویستە وریا بن کە هەڵە نەکەن، بە پێچەوانەوەناچار دەبن دەرئەنجامەکانی قبوڵ بکەن.
سەردار سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، لە کاردانەوە بە هەنگاوی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا، وتی: ئێمە هەرگیز نیگەران نین لەو جۆرە هەڕەشەیانە، ئامۆژگاری ئەوروپییەکان دەکەین کە هەڵەکانی ڕابردوویان دووبارە نەکەنەوە، بە پێچەوانەوەدەبێت قبوڵ بکەن لە درێژەدا وتی: ئەگەر هەوڵەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەتایبەتی بە سەرکردایەتی شەهید سولەیمانی،ئەو گڕکانە تیرۆریستییەی کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دروستکرا، بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لەسەر ئەوروپییەکان هەبوو و ئەو ئاسایشەی کەئەمڕۆ لە ئەوروپادا زاڵە، لەناو دەچوو . لە کۆتاییدا سوپاسی پەرلەمانتارانی کرد کە پشتگیریان لە سوپای پاسداران کرد.