سوپای ئێران هەڕەشەو هۆشداری توند دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، لە ئەگەری هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل وەڵامی خێرا و یەکلاکەرەوەیاندەبێت.
سوپای ئێران هەڕەشەو هۆشداری توند دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، لە ئەگەری هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل وەڵامی خێرا و یەکلاکەرەوەیاندەبێت.
"عەبدولرەحیم موسەوی" فەرماندەی گشتی سوپای ئێران بڵاویکردەوە، ئەگەر ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی پلانیان هەبێت بۆ بە ئامانجکردنیکۆماری ئیسلامی ئێران، پەشیمانیان دەکەنەوە، چونکە لە ئەگەری هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل وەڵامی خێرا و یەکلاکەرەوەیان دەبێت.
وتیشی، لەئێستادا ئیسرائیل روبەڕوی ناکۆکی ناوخۆیی و دەرەکی و قەیرانی ئەمنی و سیاسی بووەتەوە و لەژێر فشاری دەرەکیدایە، هەمووهەنگاوێکیشیان لەژێر چاودێری وردایە.
ئەو لێدوانەش لە کاتێکدایە کە، "بنیامین ناتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی ئیسرائیل هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ئێرانی کرد.