ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕاگەیەندراوێکی توند لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی، و نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان

ڕاگەیەندراوێکی توند لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی، و نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان
بڵاوکردنه‌وه‌ی له ڕووداو٢٤ Ahura hawrami

ئەم هێرشانەی ڕژێمی ئێران، نیشانەی شکستی سیاسی و ناوخۆیی ڕژێمێکە کە لە جیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی گەل، پەنا بۆ تیرۆری فرەسنوور و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەبات.

ڕاگەیەندراوێکی توند لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی، و نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان ، 

لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوەبۆ ڕای گشتی

نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان

ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران و تاقمە میلیشیا دەستکردەکانی، لە ڕێگەی موشەک و درۆنە تیرۆریستییەکانیانەوە، بنکە و بارەگاکانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچە مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردوەتە ئامانج. 

ئێمە لە (بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان) بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییە ترسنۆکانە و تیرۆری دەوڵەتییە سەرکۆنە دەکەین.

ئەم هێرشانە نیشانەی شکستی سیاسی و ناوخۆیی ڕژێمێکە کە لە جیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی گەل، پەنا بۆ تیرۆری فرەسنوور و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەبات. 

لێرەوە جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکەینەوە:

١- پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتەکان: بە ئامانجگرتنی پەنابەرانی سیاسی و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق و هەرێم و هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی پەنابەرانە.

٢- هەوڵ بۆ سڕینەوەی دۆزی کورد: ئەم هێرشانە ئامانجیان تەنها لێدانی بنکەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو هەوڵێکی بێهودەیە بۆ خامۆشکردنی دەنگی ئازادیخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و تێکدانی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

٣- بەرپرسیارێتی بەغدا و نەتەوە یەکگرتووەکان: بێدەنگیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانانە، ڕێ خۆشکەرە بۆ بەردەوامیی تیرۆری کۆماری ئیسلامی. پێویستە پارێزبەندییەکی جدی بۆ ئاسمانی کوردستان دابین بکرێت و ڕێگری لەم دەستدرێژیانە بکرێت.

٤- یەکڕیزیی نەتەوەیی: ئێمە ڕایدەگەیەنین کە بە موشەک و درۆن ئیرادەی تێکۆشەرانی ئێمە ناشکێت. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارانە، یەکدەنگ و یەکگرتوو بن.سەرشۆڕی 

بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان

6 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوێکی توند لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی، و نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان

ڕاگەیەندراوێکی توند لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی، و نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)