ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پادگانەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانتان

پادگانەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانتان
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامێک ئاڕاسته‌ی سه‌ربازه‌کانی ئێران ده‌کات!

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕوو بە سەرباز و پێرسۆنێلی بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕێژیم پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆرجار دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی و ئاسایی.

داواکارم هەموو سەرباز و پێرسۆنێلی خاوەن هەڵوێست و ئازادیخواز لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، پادگان و بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی سپا، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم ڕێژیمە بەجێ بهێڵن و واز لە خزمەت و ئەرکی پێسپێردراویان بهێنن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان.

ئەمەش لەپێناو پارێزراوبوونیانە لەم هێرشانە و پاشان؛ پشتکردنیانە لە ڕیزی هێزی چەکدار و سەرکوتکەری ڕێژیم.

مستەفا هیجری

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی

 

3 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پادگانەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانتان

پادگانەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانتان

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)