ئازادکردنی داعش نە هەڵەیەکی ئەمنییە و نە ڕووداوێکی نەخوازراو؛ سیاسەتێکی هۆشیار و ئامانجدارە لە ئەمریکا. سیاسەتێک کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نییە، بەڵکو بەرهەمهێنانەوەی تیرۆرە وەک ئامرازێکی شەڕی بە وەکالەت. لەم سیناریۆیەدا ئەحمەد ئەلجولانی – تیرۆریستی دوێنێ کە ڕووخساری ئەمڕۆی ساختەی هەیە وکالەتەکەی پیسپێردراوە و ئامێرێکە؛ پیاوێک کە بۆ چالاککردنەوەی ئامێری توندوتیژی دژی هێزەکانی *حشد شعبی* بەکاردێت.
ئەمریکا زۆر باش دەزانێت کە هێزەکانی حشد شعبی هێزێکی ئاسایی نین؛ هێزێکی جەماوەری و ڕەگ و ڕیشەی قووڵ و دژە داگیرکەری کە بە گەمارۆ و فشاری سیاسی لەناو ناچێت. بۆیە چارەسەری واشنتۆن هەمیشە وەک یەک بووە قەیرانێک لە ڕێگەی تیرۆرەوە دروست بکەن، پاشان وەک "بەڕێوەبەری قەیرانەکان" بگەڕێنەوە.
لە چاوی ئەمریکاوە، داعش هەرگیز دوژمنێکی ڕاستەقینە نەبووە؛ تەنها ئامرازێک بووە کە هەندێک جار لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە. ئەمڕۆش هەمان ئامراز، بە ناو و پۆشاکێکی نوێوە، خەریکە چالاک دەکرێتەوە. ڕزگارکردنی داعش واتە هێنانە ناوی هێزێکی دڕندە و ئایدیۆلۆژی بۆ ناو جەستەیەک کە بڕیارە ململانێیەکی نوێ دەستپێبکات؛ ململانێیەک کە ئەمجارەیان ئامانجی دیمەشق نییە، بەڵکو ئامانجی عێراق و هێزەکانی حشد شعبیە
سەرەڕای گوشارە سیاسی و ئەمنییەکان، هەوڵی ڕاکێشانی کورد بۆ ئەم بەرەی شەڕە شکستی هێنا. مەزلوم عەبدی بە ڕوونی و بێ دوو دڵی ڕایگەیاندووە: ئەم شەڕە نە کاری ئێمەیە و نە کێشەی ئێمەیە. ئەم هەڵوێستە ڕەتکردنەوەی ڕوونە بۆ بەکارهێنانی هێزە ناوخۆییەکان وەک ئامرازێک لە شەڕەکاندا کە لەلایەن ئەمریکاوە داڕێژراون.
پێویستە پەیامەکە ڕوون بێت:
داعش ئامرازێکە، جۆڵانی کارکەر، بەڵام دیزاینەری سەرەکی هەمان ئەو هێزەیە کە ساڵانێکە بە قەیرانی مەهەندسیکراو ناوچەکە بەڕێوەدەبات. ئامانج نە ئاسایشە و نە سەقامگیری؛ ئامانج لێی وەرچەرخانی هێزە سەربەخۆکانە و ڕێگە خۆشکردنە بۆ دەستێوەردانێکی دیکە.
تیرۆر چالاک کراوەتەوە بۆ پەکخستنی هێزەکانی حشد شعبی و ڕاگەیاندنی قۆناغێکی نوێی شەڕی بە وەکالەت. وە ئەگەر ئەم یارییە سنووردار نەکرێت، قوربانییەکانی تەنیا یەک هێز یان وڵاتێک نابن، بەڵکو هەموو ناوچەکە دەبن.
بۆ وەبیر هێنانەوە، ئەمریکا لە ڕێگەی قەتەرەوە گەیشتووەتە ئاشتەوایییەکی کردەیی لەگەڵ توندڕەوانی ئایینیەکان؛ گرێبەستێکی سادە و مەترسیدار: دەستوەردان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مەکە، ڕابردووت لەبیر دەکرێت. گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات دەریخست کە توندڕەوی قبوڵکراوە گەر خۆی مودریەت بکات . ئەمڕۆ ئەحمەد جولانی بە هەمان مۆدێل هێنراوە بۆ سوریا ئامادە کردبوو: تیرۆریستی دوێنێ، هاوبەشی کاتی ئەمڕۆ. ئەمە گۆڕانکاری لە ئایدۆلۆژیادا نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە لە شێوازی کارکردنی تیرۆر لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا.