ئەیوب بەراخاس ڕێبەری پارتی پێکەوە ژیانی عێراق لە پەیامێکدا ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی 500 سەربازی ڕێکخراو بۆ سوریا ڕاگەیاند بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵک و پاراستنی خاکی ڕۆژئاوا شانبەشانی هێزەکانی هەسەدە.
پەیامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی ئەم کارە بەرگریکردنە لە خەڵکی ڕۆژاوا لە بەرامبەر هەڕەشە تیرۆریستییەکان، و بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرش و فەرمانانەیە کە لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی سەر بە ئەبو محمد جولانی دەردەچن؛ فەرمانەکان کە بە گوتەی ئەو حیزبە، ڕاستەوخۆ ئاسایش و ژیانی خەڵکی کوردستانیان کردۆتە ئامانج.
ئەیوب بەرجاس خەڵکی باشوری کوردستان و یەکێک لە فەرماندە و ئەفسەرە ناسراوەکانی هێزی پێشمەرگە بووە کە و خاوەنی ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی ڕاستەوخۆیە لە شەڕی داعش. بە توانای سەربازی بەرز و لێهاتوویی تاکتیکی هەبوە کە بە شێوەیەکی شەخسی فەرماندەیی مەیدانی ئەم یەکەیە دەگرێتە ئەستۆ
لەم پەیامەدا ڕایگەیاند:
گوتیشی: " خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە چارەنووسی خەڵکی ڕۆژاوا و ئەگەر پێویست بکات ئامادەین 500 ئەندامی حیزبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش لە مەیدانەکەدا ئامادەبین".
لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕێبەری پارتی پێکەوە ژیانی عێراق هێرشەکانی ئەم دواییەی دژی ڕۆژئاوای کوردستان بە درێژەی پڕۆژەی نائەمنی و لاوازکردنی دەستکەوتەکانی نەتەوەی کورد وەسف کرد و داوای کرد **هەڵوێستی ڕوونی هێزە سیاسییە کوردییەکان و ڕای گشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوا ئەرکی هەموولایەنێکە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەیوب براجاس نیگەرانی قوڵی خۆی لە ئازادکردنی دیلەکانی داعش لە لایەن حکومەتی سوریاوە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارە لە بەرژەوەندی سەقامگیری نەبووە، بەڵکو بە ئەنقەست و بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە ئەنجامدراوە. بە گوتەی ناوبراو، ئازادکردنی ئەو توخمە توندڕەوانە نەک تەنیا بۆ سوریا، بەڵکو بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکەش مەترسییەکی جددییە، چونکە ئەگەری جددی هەیە کە ئەو کەسانە بچنەوە ناو شانە چالاکەکانی داعش و تۆڕەکانی پشتیوانی بگەڕێننەوە و توانای ئۆپەراسیۆنی ئەم گرووپە تیرۆریستییە زیندوو بکەنەوە.
براجاس هۆشداریشیدا لەوەی دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە سیاسەتانە دەتوانێت جارێکی دیکە ناوچەکە بەرەو بازنەی ناسەقامگیری و توندوتیژی ڕێکخراو و هەڕەشەی سنووربەزێن ببات و بەرپرسیارێتی لێکەوتە ئەمنییەکانی دەکەوێتە ئەستۆی بڕیاردەران و لایەنگرانی ئەم ڕێبازە.