⭕ بەپەلە | ئەو وڵاتانەی کە هەڕەشەی گومرگی دۆناڵد ترەمپ یان کردە ئامانج، بەهۆی دژایەتیکردنی پلانەکەی لە گرینلاند،
⭕ بەپەلە | ئەو وڵاتانەی کە هەڕەشەی گومرگی دۆناڵد ترەمپ یان کردە ئامانج، بەهۆی دژایەتیکردنی پلانەکەی لە گرینلاند،
ڕۆژی یەکشەممە هەڵوێستی یەکگرتووی خۆیان لە دژی سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند.
بەریتانیا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەرویج و سوید لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، "هەڕەشەی باجەکان پەیوەندییەکانی ترانزاتلانتیک تێکدەدەن و مەترسی تێکچوونی جددییان لەسەرە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بەردەوام دەبین لە وەستان بە یەکگرتوویی و لە وەڵامێکی هەماهەنگدا، پابەندیشین بە پاراستنی سەروەری خۆمان".