هەڵکەوت عارف دوکاندارێکی سوانزی زیندانی کرا دوای ئەوەی 45 هەزار پاوەند و ڤایپی نایاسایی لەناو ئاودەست و جێگاکەیدا شاردبوەوە
هەڵکەوت عارف دوکاندارێکی سوانزی زیندانی کرا دوای ئەوەی 45 هەزار پاوەند و ڤایپی نایاسایی لەناو ئاودەست و جێگاکەیدا شاردبوەوە
دوکاندارێکی شاری سوانزی زیندانی کرا دوای ئەوەی ئەفسەرەکان 45 هەزار پاوەندیان دۆزییەوە کە ڤایپ و تووتنی نایاسایی لە ژوورە نهێنییەکان و پانێڵی تەوالێت و تەنانەت لەناو جێگاکەیدا شاراوەتەوە
ستانداردەکانی بازرگانی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا هەڵیانکوتایە سەر فرۆشگای سنوپ ڤایپ لە شەقامێکی سوانزی
و بڕێکی بەرچاو تووتنی نایاسایی و ڤایپی نایاسایی
دۆزیەوە هەندێکیان لە ژوورێکی شاراوەی ناو دوکانەکەدا شاردرابوونەوە هەندێکی دیکەشیان لە پشت پانێڵێکی نهێنی لەناو تەوالێتەکەدا دۆزرایەوە
ئەفسەرەکان لە کاتی گەڕانی سەرەتاییدا دەستیان بەسەر ٥٢ پاکەت جگەرەی نایاسایی و ٧١٤ ڤایپی یەکجار بەکارهێنراودا گرتووە
دواتر لێکۆڵەران شوێنی فلاتەکەی عارفیان لە شەقامی گریفیت جۆن دۆزیەوە لەوێدا کۆگایەکی گەورەتریان دۆزیەوە ١٣٥٣ پاکەت تووتنی نایاسایی ٤٦٨ ڤایپی نایاسایی و ١٦٩٠ پاوەند بە کاش بەشێک لە ستۆکەکە لە بنی جێگایەکدا شاردرابووەوە
داواکارانی گشتی دەڵێن کۆی بەهای بەرهەمە نایاساییەکان لە بڕی ٤٥ هەزار پاوەندەوە بووە هەندێک لە ڤایپەکان خەزنەی شلیان تێدایە کە دەگاتە ٢٠ هێندەی سنووری یاسایی
دادوەر لە دادگای تاج سوانزی سزای دەرکرد وتی فرۆشتنی تووتن و ڤایپی نایاسایی کێشەیەکی زۆرە لە سەرانسەری بەریتانیا و هۆشداریدا لەوەی کە جددییەتی ئەو پرسە ناتوانرێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت
وتی ئۆپەراسیۆنەکەی عارف پلان و وردبینییەکی ڕوونی نیشانداوە
جێی باسە عارف کە لە ساڵی 2020 لە عێراقەوە هاتۆتە بەریتانیا، بە دادگای ڕاگەیاندووە، پاڵنەرەکەی بەهۆی خواستی ناردنی پارە بۆ ماڵەوە بۆ دایکی نەخۆشەکەی بووە
تێبینی /-
سەرچاوە /- Swansea Bay News
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە