ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پیامێکی سەرئاواڵە بۆ ناوندی دیالۆگ بۆ هاوکاری

پیامێکی سەرئاواڵە بۆ ناوندی دیالۆگ بۆ هاوکاری
مەنسوور تەها

ئاڕاستەی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری و شەش حیزب و گرووپەکەی پاک

 

حیزبە و سازمان و  بەرپرسانی سیاسی و بڕیاردەرانی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری

ئەم پەیامم  لە ناکۆکی کەسی و ڕکابەریی ناوخۆیی، یان گەڕانەوە بۆ ڕابردووم نەنووسراوە، بەڵکو لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و ئەخلاقی سیاسی و بەرگریکردن لە ژیان و مافەکانی نەتەوەکەمە؛ نەتەوەیەک کە جارێکی تر باجی ناتەبایی و ئیدیعای نابەرپرسیارانە و بڕیارەکانی کەم عەقڵانییەتی مەیدانی بە گرتن و سەرکوتکردن و خوێنی منداڵەکانی داوە.

دوابەدوای دوایین بانگەوازی مانگرتن، کە لەلایەن ناوندی دیالۆگەوە و چند  لایەن و هێزی سیاسی کەوە دەرکرا، چاوەڕوانی سروشتی ئەوە بوو کە هەر کارێک، ئیدیعایەک، یان ڕاگەیاندێک لە چوارچێوەی کوردستاندا بە هەماهەنگییەکی تەواو، تێگەیشتنێکی ورد لە دۆخی ئەمنی، و حیسابکردنی تێچوون و قازانجی بۆ خەڵک ئەنجام بدرێت.

بەڵام ئەوەی بە کردەوە ڕوویدا، پێچەوانەی ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە بوو.

ئیدیعای درۆینەی وەک عادتی هەمیشەی ئەمجارە  ادعای بوونی هێزەکانی گروپەکەی حسەین یەزدانپەنا  لە ناوخۆی کوردستان بەبێ گوێدان بەوی کە بزانێت کە ئەو لە بانگەوازی مانگرتن  بەرپرسیارە لە ناوندی دیالوگ  بە کردەیی بوو بە بیانوویەکی ڕاستەوخۆ بۆ چڕکردنەوەی گوشار و هەڵکوتانە سەرکوتکەرەکان، گرتن و تەنانەت کوشتن لە ناوچەکانی کرماشان، مەلەکشا، ئیلام و لوڕستان.

ئەم ڕاستییە ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە و ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت یان بیانوویان بۆ دابتاشرێت.

پرەنسیپی ئاشکرا و حاشا هەڵنەگر ئەوەیە کە خەبات  و تێکۆشان لە دژی ئەم دەسەڵاتە تاوانکارییە، مافی حاشا هەڵنەگری هەموو لایەنێک و هەموو بزووتنەوەیەک و خەڵکە.

بەڵام بە هەمان شێوە ئاشکرایە کە هەر کارێکی دژە حکومەت، ئەگەر ڕێکخستن و عەقڵانییەت و زانینی هەلومەرجی ناوچەکە و حیسابکردنی دەرئەنجامەکانی نەبێت، لەبری لێدانی سیستەمەکە، خەڵک دەکاتە قوربانی؛ و ئەمەش نە خەباتە و نە ئازایەتییە، بەڵکو نابەرپرسیارێتی سیاسییە تەنیا بۆ بازرگانی و سرنج ڕاکیشانی لاوان و خەڵکی خێرنەدیوی ئەم ناوچەییە بۆ گروپەکی لە داهاتوو.

ناوندی دیالۆگبۆ هاوکاری  ناتوانێ و نابێ بە بێباکی بمێنێتەوە بەرامبەر بەم ناتەبایی و دەرئەنجامەکانی.

لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی حسێن یەزدانپەنا و ئەو ئیدیعایانەی پارتی ئازادی کردوویەتی، پێویستییەکی بەپەلە و حەتمییە؛ نەک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی من و حسەین ، بەڵکو بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی کردەوێکی ناعقلای و ناشارەزا و بێ ئەزمون لە بواری کاری تەشکیلاتی کە نزیک بە بیست ساڵە نە چالاکیان بوە نە کەسی شارەزایان هەیە ڕیکخستن و فێریان بکات هەموو لایەنێکتان ئەمە بەباشی دەزان و دەیناسن و بونیان لە شەری جەبهەیی ناتوانێت بێتە بانگەشەی  کاری پارتیزانی کە دوپاتی دەکەمەوە  هیچ ئەزمونیکیان لەم چالاکیانە نیە.

بە پێویستی دەزانم بە ڕوونی دووپاتی بکەموە  ئەوە بڵێم کە ئەم نامەیە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕابردووی شەخسیی منەوە نییە، و مێژووی بوونی من یان دوورکەوتنەوەم لەم گرووپە، یان وتار و ڕاپۆرتەکانم  لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە بێ ئەخلاقی و فێڵ و توندوتیژیی حسەین لەناو  پارتی ئازادیی گرتویەتە بەر نییە.

ئەم مشتومڕە لەسەر بو یەکلاکردنەوەی خواستەکانی من" نییە؛ سەبارەت بە ژیانی خەڵکە.

ئه مه سه باره ت به ئه و مافه یه که خه ڵک لە سه ڕ شه قام داوای ده کرد و به داخه وه بۆته قوربانی موزایه تی سیاسی و بازرگانی ئیدیعای پووچ؛ سەودایەک کە ساڵانێکە بە خوێنی گەنجانی هەمان ناوچەکان بەناوی بەرەی شەری داعش بۆی چوەتە سەر.

خەڵکی  و تەنانەت ئێوە شەش لایەنی ناوەندی دیالۆگ لە هەموو دامەزراوەیەکی تر باشتر ئاگادار و شارەزان کە چە  کارەساتێک کە لە ژێر پەردەی ئەم گروپە و بە ناوی خەباتەوە ڕووی داوە.

ڕاپۆرتە بێشومارەکانی ئەو کەسانەی کە لەم گرووپە هەڵاتوون ئێستا بەرپرس و ئەندامن لای ئێوە ، شایەتحاڵی واقیعەکانن کە لاتانە، بۆیە ئەم پەیامە داواکارییەکی ڕوون و ئاشکرای هەیە:

بەدواداچوون و لێکۆلینەوەی  دەستبەجێ و گشتی لەم ناتەبایی و بوونی پاک  لە چوارچێوەی ناوندی دیالۆگ و بونی میکانیزمێکی پابەندکەر بۆ هەماهەنگی مەیدانی سیاسی و پێش هەر بانگەوازێکی گشتی یان کارێکی گوماناوی 

بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم بابەتەدا بێلایەنی نابێت، بەڵکو بەشداریکردن لە دەرئەنجامەکانیدا دەبێت.

خەڵکی کوردستان هەر روژ لە شەقام و کۆڵانەکان  باجی کوردبوونی خۆی دەدات ئیتر توانای ئەوەیان نییە باجی ناعەقڵانییەتی سیاسی و سەرە رۆیی  پاکیش بدەن.

ئەم نامەیە بانگەوازێکە بۆ عەقڵانیەت و بەرپرسیارێتی و گەڕانەوەی سیاسەت بۆ پێگەی ئەخلاقی و نەتەوەییە لە ناو پاک و شەخسی حسەین.

 

4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیامێکی سەرئاواڵە بۆ ناوندی دیالۆگ بۆ هاوکاری

پیامێکی سەرئاواڵە بۆ ناوندی دیالۆگ بۆ هاوکاری

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)