تورکیا دژایەتی دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران دەکات و داوای دیپلۆماسی دەکات بۆ پێشگرتن لە ناسەقامگیری ناوچەکە.
تورکیا دژایەتی دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران دەکات و داوای دیپلۆماسی دەکات بۆ پێشگرتن لە ناسەقامگیری ناوچەکە.
تورکیا دژایەتی خۆی بۆ هەر دەستێوەردانێکی سەربازی لە ئێران ڕاگەیاند و پێشگرتن لە ناسەقامگیری لە ئێراندا لە پێشینەی کارەکانی داناوە،
لە هەمان کاتدا دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنقەرە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو پەیوەندی لەگەڵ عەباس عەراقچی ئەنجامداوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکاش لە پەیوەندیدا بووە، بەو پێیەی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن ڕاگیراوە.
فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بەردەوام دەبێت لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان و هەوڵدەدات ناکۆکییەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە
چارەسەربکات. هەروەها باسی لەوەش کرد کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە نەدراوە کە پێویست بکات ئەنقەرە بەشێوەیەکی واقیعی بیر لە سەپاندنی باجی %25 بەسەر ئەو وڵاتانەدا بکاتەوە کە بازرگانی لەگەڵ ئێراندا دەکەن.