ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ئەردەشێر زارعی، تەمەن ٤٠ ساڵ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی "درویت"ی داڵاهۆ لە ساوه، و محەممەد سەیدی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان کوژران.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، محەممەد سەیدی کە سەرپەرشتیاری بنەماڵەکەی بوو، چەند ساڵ پێش بەهۆی کێشەی بژێوییەوە لەگەڵ سێ خوشکی لە سەرپێڵی زەهاوەوە بەرەو کەرەج کۆچیان کردبوو.
هەروەها، ئەردەشێر زارعی کە نەخۆشیی دڵی هەبوو، لە کاتی سەردانیکردنی دەرمانخانەیەک لە ساوه، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان لە سەری، کوژراوە.