وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، لە هەڵوێستێكی ڕاشكاوانەدا دژ به ڕژێمی ئێران، ئەو ڕێژیمەی به "ڕێژیمێكی سەركوتكەر” وەسف کرد و ڕایگەیاند، حكوومەتێك که بۆ مانەوەی له دەسەڵاتدا پەنا بۆ کوشتنی هاووڵاتییانی خۆی ببات، هیچ شەرعیەتێکی نییه .
پێنی وانگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئەوەی لە چەند هەفتە و ڕۆژانی ڕابردوودا بینیمان ڕژێمێکە کە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆی، بە شێوەیەكی بەربڵاو توندوتیژی و دڕندەیی بەرامبەر بە گەلەکەی زیاتر دەبێ.
ناوبراو ڕوو لە سەرکردەکانی ڕێژیمی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە جیهان تەنیا داواتان لێدەکات واز لە کوشتنی خەڵكەكەتان بهێنن؛ ئێمە ڕژیمێک كە بۆ مانەوەی خۆی خەڵكەكەی پێویستیی بە كوشتنی خەڵكەكەیەتی، ئیدانە دەكەین دەکەین و پشتیوانی لە داهاتوویەکی دیموکرات بۆ ئێران دەکەین کە تێیدا مافی مرۆڤ ڕێزی لێ بگیرێت.