ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئوسترالیا سازمانی سپای پاسدارانی ئێرانیخستە لیستی تیرۆر

ئوسترالیا سازمانی سپای پاسدارانی ئێرانیخستە لیستی تیرۆر
رووداو ٢٤

حکومەتی ئوسترالیا بە فەرمی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کرد، هەنگاوێک کە زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە وەڵامێکە بۆ کردەوە ناسەقامگیرکەرەکانی ئەم سازمانە  لە ناوچەکە و ڕۆڵی  پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە وڵاتانی دیکە. 

ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی حکومەتی ئێرانی لێکەوتەوە. ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو هەنگاوەی دژە ئێران، و "لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل" وەسف کرد، وڵامێک  ڕژیمی ئێران  بەزۆری لە وەڵامی ڕەخنە نێودەوڵەتییەکان دووپاتی دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا هاتووە کە ئەم هەنگاوەی ئوسترالیا "ناژیرانە، لە روی نەفامیەوەیە" بووە و تەنیا "ئیرادەی ئێرانیەکان بۆ پشتیوانیکردنی لە سوپای پاسداران بەهێزتر دەکات".

بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن، تاران بە گەڕاندنەوەی ئەو بڕیارە بۆ "ڕژێمی هەژموون"، خۆی لە لێپرسینەوە دەدزێتەوە لە بەرامبەر ئەو چالاکییانەی کە زۆرێک لە حکومەتەکان بە کردەوەی تیرۆریزم لە دەرەوەی وڵات دەزانن.

بۆچی ئوسترالیا سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کرد؟

شارەزایان پێیان وایە ئەو هەنگاوە لەسەر بنەمای کۆمەڵێک هۆکار بووە، لەوانە:

ڕۆڵی سپای پاسداران لە پشتیوانیکردنی گروپە چەکدارەکان لە عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن

چالاکییەکانی دەرەوەی هێزی قودسی سپای پاسداران

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران

تاقیکردنەوەی مووشەکی و چالاکی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا

ئوسترالیا چەندین جار نیگەرانی خۆی لە چالاکییە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران دەربڕیوە و ئەم هەنگاوە نوێیە بە درێژەپێدەری سیاسەتەکانی پێشوو دەزانێت.

کاریگەرییە سیاسی و ناوچەییەکان

شیکاران پێشبینی دەکەن کە ئەم بڕیارە دەتوانێت:

پەیوەندییەکانی ئێران و ئوسترالیا زیاتر گرژ بکەن.

زیادکردنی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران.

هاندانی وڵاتانی تر بۆتیرۆریست ناساندی سپای پاستاران و هاو ڕێبازی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا بن.

تەنانەت هەندێک لە چاودێران ئەگەری سەپاندنی سنووردارکردنی فراوانتر بەسەر کۆمپانیا و کەسانی پەیوەست بە IRGC لەبەرچاو دەگرن.

13 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئوسترالیا سازمانی سپای پاسدارانی ئێرانیخستە لیستی تیرۆر

ئوسترالیا سازمانی سپای پاسدارانی ئێرانیخستە لیستی تیرۆر

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)