بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە داهاتی کەسە ناودارەکانی سۆشیال میدیاوە هۆشداریدا لە سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیكردنی تیرۆریستان و چەندین کاری گوماناوی دیکە
بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە
داهاتی کەسە ناودارەکانی سۆشیال میدیاوە هۆشداریدا لە سپیکردنەوەی
پارە و پشتیوانیكردنی تیرۆریستان و
چەندین کاری گوماناوی دیکە
چەند کارێکی کەسایەتیە ناودارەکانی سۆشیال میدیا مەترسیدارە و دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
هەروەها ڕێنمایی بانکەکانی کردوە کە دڵنیابن لەوەی ئەو کەسایەتییە ناودارانە گرێبەستی بازرگانی و ڕێکلامی خۆیان ئاشکرا دەکەن، بەیاننامە داراییەکان بەدەستدەهێنن
بانکی ناوەندیی عێراق فەرمانێکی بۆ سەرجەم بانکەکان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکان و کەسانی کاریگەر لە سۆشیال میدیادا دەرکرد
وە بە مەترسیی نوێ بۆ کەرتی بانکی ناوبردوه لەوانەش سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیكردنی تیرۆریستان و چەندین کاری گوماناوی دیکە
بانکی ناوەندی داوای له بانکەکانی عێراق کردوە کە کەسایەتییە ناودارەکان بخهنه لیستی ئهوانهی مەترسی زۆر یان ههیه، بەهۆی سەرچاوە فرە و هەمەچەشنەکانی داهاتەکانیان