ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئەمریکا  بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە

ئەمریکا  بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە
Ahura

ئەمریکا  بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە


ئەمریکا  بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە

ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد و بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە 
لە هەریەک لە وڵاتەکانی میسر ئوردن لوبنان 

ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ ناساندنی هەندێک لقی ئیخوان موسلیمین وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ ئوردن هەموو چالاکیەکانی ئیخوان موسلیمینی لە وڵاتەکەی قەدەغەکرد و بارەگاکانیانی داخست و دەستی بەسەر سەروەت و سامانەکانیاندا گرت

لە فەرمانە جێبەجێکارییەکەی ترەمپ دا هاتووە ئەو پرۆسەیەی دەستپێدەکەن بریتییە لەوەی هەندێک لە لقەکانی ئیخوان موسلیمین بە ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دادەنرێن، بەتایبەتی ئەو لقانەی لە لوبنان میسر و ئوردن هەن

لە فەرمانەکەدا باس لەوەشکراوە، هەندێک لە لقەکان ئاسانکاریی و توندوتیژیی بۆ تێکدانی سەقامگیریی دەکەن کە زیان بە ناوچەکە و بە هاووڵاتیان و بەرژەوەوندییەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت

هاوکات باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانی دانۆن ستایشی ئەم هەنگاوەی کرد لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی ئەمە بڕیارێکی گرنگە نەک تەنیا بۆ ئیسرائیل بەڵکو بۆ وڵاتانی عەرەبی دراوسێش کە دەیان ساڵە بەدەست ئیخوانی موسلیمین دەناڵێنن

میسر ئەو کۆمەڵەیەی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند هەروەها لە ساڵی 2013ەوە لە گۆڕەپانی سیاسی دووری خستووەتەوە دوای ئەوەی کودەتا بەسەر محەممەد مورسی سەرۆکی پێشووی میسردا کرا و عەبدولفەتاح سیسی هاتە جێگەی. 

ئەم گروپە لە چەندین وڵات قەدەغەکراوە لەوانە سعوودیە و بەم دواییانەش ئوردن. 

6 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا  بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە

ئەمریکا  بەشێکی ئیخوان موسلیمینی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)