باوکی ژینا ئەمینی بۆ نوێنەرێکی عەلی خامنەیی سەبارەت بە شێوازی کوشتنی کچەکەی دەڵێت درۆیەکی ئاشکرا و بێ شەرمانەیە
باوکی ژینا ئەمینی بۆ نوێنەرێکی عەلی خامنەیی سەبارەت بە شێوازی کوشتنی کچەکەی دەڵێت درۆیەکی ئاشکرا و بێ شەرمانەیە
باوکی ژینا ئەمینی وتی ئایا شەرم ناکەن کە بەم هەموو دەزگا گەورە پڕوپاگەندەیانەی لەبەردەستتانە درۆیەک دروست دەکەن کە کەمتر لە نیو کاتژمێر دواتر بۆ هەمووان ئاشکرا دەبێت؟ شەرمەزار بن بەخوا خوێنی پاکی زینای بێتاوان و ستەملێکراو دامێنتان دەگرێت
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی وەڵامی بابەتێکی ڕۆژنامەی کەیهانی داوەتەوە کە لەلایەن نوێنەرێکی عەلی خامنەییەوە بەڕێوەدەبرێت سەبارەت بە شێوازی کوشتنی کچەکەی و دەڵێت بابەتەکەتان درۆیەکی ئاشکرا و بێ شەرمانەیە
ڕۆژنامەی کەیهان بە پشت بەستن بە محەمەد ڕەزا نەقدی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران نووسیویەتی ئامۆزایەکی ژینا ئەمینی دەرمانی پێداوە. ئەمجەد ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی ژینا هەرگیز ئامۆزایی نەبووە، هەروەها پزیشکی نەخۆشیەکانی پزیشکی دادوەری هیچ کاتێک بابەتێکی وای باس نەکردووە