ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئێران تا 29ی ئۆکتۆبەر کاتی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕێگری لە گەڕانەوەی سزاکان

ئێران تا 29ی ئۆکتۆبەر کاتی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕێگری لە گەڕانەوەی سزاکان
Ahura

ئێران تا 29ی ئۆکتۆبەر کاتی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕێگری لە گەڕانەوەی سزاکان

ئێران تا 29ی ئۆکتۆبەر کاتی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕێگری لە گەڕانەوەی سزاکان

 

لە کاتێکدا بارودۆخی ئابووریی ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خراپتر بووە و تەنانەت وەزارەتیئیتلاعات لە نامەیەکی نهێنیدا هۆشداری بە وەزارەت و کۆمپانیا گەورەکانی کە دەرئەنجامەکانی کاراکردنیسزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێتە هۆی وەستانی فرۆشتنی نەوتی ئێران، و قەیرانی گەورەی ئابووری وئەمنی، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و توندتربوونی ناڕەزایی کۆمەڵایەتی.

 

گۆڤاری تایم لەبارەی دەرئەنجامەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران نووسیویەتی، حکومەتیئێران لە پێگەیەکی جیۆپۆلەتیکی زۆر لاوازتردایە بە بەراورد بە پێش هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس،چوونە ناو ململانێیەکی سەربازیی چڕ و پڕ لەداهاتوودا ڕەنگە "توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەم حکومەتە بخاتەمەترسییەوە".

 

تایم ڕۆژی یەکشەممە نووسیویەتی: “تا ئێستا ڕژێمی ئێران بە جێگیری ماوەتەوە، کەمیی ئاو و وزە بووەتەهۆی ئەوەی کە چەند گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرکوتکردنی ئەمنی دوای شەڕ بووەتەهۆی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکانیژن، ژیان، ئازادیکە لە ساڵی ٢٠٢٢ وڵاتی هەژاند”.

 

بڵاوکراوەکە دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیلی "بەدوور" زانیوە وئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە پێدەچێت ئێران هێشتا یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی و توانایبنیاتنانەوەی ژێرخانی ئەتۆمی خۆی بپارێزێت، بەڵام هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تارانیان چەند ساڵێکلە گەیشتن بە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دوور خستووەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئێران کردۆتە پرۆسەیەکی "ئاسایی" و نیشانیداوە کە توانای ئەوەی هەیە زیانێکی زۆر بە ئێران بگەیەنێت.

 

ئیسرائیل دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سنووردار ئەنجام بدات ئەگەر تاران لەناکاو پێشکەوتن لە بنیاتنانەوەیبەرنامە ئەتۆمییەکەیدا بەدەستبهێنێت. هەروەها ئیسرائیل دەتوانێت بنکەی مووشەکی و سیستەمیبەرگری ئاسمانی زیاتر بکاتە ئامانج بۆ ئەوەی بەرگرییەکانی ئێران لە ئاستێکی نزمدا بمێنێتەوە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، قسە و باسەکان لە بارەی چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، بڕیاریترۆیکای ئەوروپی بۆ چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەمبابەتە، چڕتر بووەتەوە.

 

ئێران توانای شەڕی نییە

 

تایم لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی کە کۆماری ئیسلامی ئێرانناتوانێ شەڕ بکات”.

 

دەشڵێت: ئەگەر ئیسرائیل جارێکی تر هێرش بکاتەوە، ئێران وەڵامی دەداتەوە، بەڵام وەڵامدانەوەکە بەوردی دادەڕێژرێت بۆ ئەوەی ڕێگربێت لە پەرەسەندنی مەترسیدارانەی گرژییەکان، کە ئێران کەمتر توانایمامەڵەکردنی لەگەڵدا هەیە.

 

بەپێی تایم، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە پێگەیەکی جیۆپۆلەتیکی زۆر لاوازتردایە لەچاو پێش ٧یئۆکتۆبەر، بەو پێیەی بەشێکی زۆری تۆڕی هاوپەیمانانی تاران لە ناوچەکەدا هەڵوەشاوەتەوە، لە حەماسلە غەززە و حیزبوڵڵا لە لوبنان تا بەشار ئەسەد لە سوریا.

 

حیزبوڵڵای لوبنان کە گرنگترین گرووپی بە وەکالەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ناوچەکەدا، دوایوێرانبوونی ژێرخانی سەربازیی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل و کوژرانی سەرکردە و فەرماندە باڵاکانیلەوانە حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین، بە توندی لاواز بووە.

 

یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی 8ی ئەیلول ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بەنیازە لەماوەیسێ مانگی داهاتوودا بەتەواوەتی حیزبوڵڵا لەنزیک سنوورەکان لەگەڵ ئیسرائیل چەک داماڵن.

 

سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گشتگیر دەبن

 

تایم لە درێژەی بە ڕاپۆرتەکەی دا ئاماژە بە چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات: "تەنانەتئەگەر ئێران بتوانێت خۆی لە شەڕێکی دیکە بەدوور بگرێت، فشارەکان بۆ سەر ئابوورییەکەی، و لەسەرڕژێمەکە، خەریکە زیاتر دەبن. سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر گشتگیرتر دەبن، ئەگەری زۆرە داهاتینەوتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە و ئابووریی ئێران زیاتر گرژ بکات."

 

تایم دەڵێت: ئێران لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە زۆر گەردەلولی تێپەڕاندووە و ڕەنگە بەرگەی چەندقەیرانێکی دیکە بگرێت، بەڵام دوای شەڕی ئەم دواییە تاران هەوڵی داوە تەنیا مانەوە وەک سەرکەوتنێکنیشان بدات، بەڵام کێشەکان تەنیا لە زیادبووندان.

 

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بەرپرسانی ئێران پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە جێبەجێکردنیچالاککردنی سزاکان زیاتر "لایەنێکی دەروونی"ی هەیە.

 

10 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێران تا 29ی ئۆکتۆبەر کاتی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕێگری لە گەڕانەوەی سزاکان

ئێران تا 29ی ئۆکتۆبەر کاتی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕێگری لە گەڕانەوەی سزاکان

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)