لەم دواییانەدا ناسر بەکرزادە، تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شاهینی بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
سزای سێدارەی ناوبراو پێشتر هەڵوەشێندرابۆوە و بۆ لقی هاوشێوەی لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی گەڕێندرایەوە.
ئەو سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگکردنی ناسر بەکرزادە بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی بەندیخانەی ورمێ بەشێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو سزایە دوای پێداچوونەوە و لە لایەن لقی ۳۹ی دیوانی باڵای ئێران بۆ لقی هاوشێوەی گەڕێندرایەوە.