ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژیناوە بەیاننامەیەک دەر دەکەن.

بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژیناوە بەیاننامەیەک دەر دەکەن.
ڕووداو٢٤

كۆمەڵێک لە چالاکانی ڕێكخراوەی فەرهەنگی، مەدەنیی، ژینگەپارێز و كەسایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژینا بەیاننامەیەک دەر دەکەن .

دەقی ئەم بەیاننامەیە بەم شێوەیە:

لە سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، ژینای کوردستان جارێکی دیکە برینە کۆنەکان لە دڵماندا تازە دەبنەوە. ژینا تەنیا نێوێک نییە بەڵکوو هێمای زیندووی بەرخۆدان و ئازادیخوازییە، مردنی ژینا بە دەستی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی كۆماری ئیسلامی بوو بە چەخماخەیەک، هەر وەکوو جیهان دیتی بنیاتەکانی ئەم ڕێژیمەی وەلەرزە خست، بەجۆرێک کە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بوو بە هاواری میلۆنان کەس لە ئێران و جیهان، بوو بە هێمای ئازادی و بەرابەری و بەرخۆدان.

ژینا قوربانی توندوتیژییەک بوو کە هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ئەم ڕێژیمە کۆنەپەرەستەوە یەخەی گەلانی ئێرانی گرتووە، بەڵام خوێنی ئەو و هەزاران شەهیدی دیکە کە لەم ڕێگایەدا ڕژا، نیشانی دا کە خەڵک چیدیکە نایانهەوێ لە کۆت و زەنجیردا بمێننەوە و تینووی ئازادین. ئەم بزووتنەوەیە تەنیا خەباتێک بۆ مافی ژنان نییە، بەڵکوو بزووتنەوەیەکە بۆ ئافراندنی داهاتوویەکی ئازاد و ئینسانی بۆ هەموو نەتەوەکانی کورد و عەرەب و بەلووچ و تورک و فارس و باقی کەمینەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران کە هەرکامیان بەشێکی بەرابەر لە سازکردنەوەی وڵاتێکی ئازاد و دادپەروەردا دەگێڕن.

ئەمڕۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ قەیرانێکی هەمەلایەنە وەکوو قەیرانی قووڵی ئابووری بەجۆرێک کە فەقیری و بێکاری خەساری قەرەبوونەکراوی لە میلیۆنان کەس لە وڵاتی دەوڵەمەندەی ئێران داوە. قەیرانی ڕەوایی بەجۆرێک کە زۆربەی هەرەزۆری خەڵک ئەم حکوومەتە بە هی خۆیان نازانن، قەیرانی کۆمەڵایەتی بەجۆرێک کە شکافی نێوان خەڵک و دەسەڵات ڕۆژبەڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە. هەروەها قەیرانی سیاسی و نێونەتەوەیی تەریکبوونەوەی رێژیمی ئێران لە جیهانی لێ کەوتۆتەوە و سەرکوتە خوێناوییەکانی نێوخۆ، پایەکانی دەسەڵاتی لە ئێران لە هەمیشە زیاتر لەرزۆکتر کردووە.

ئەم قەیرانانە نیشانەی ڕووخانن، سەرکوت و توندوتیژی ڕێژیم، نەتەنیا بزووتنەوەکە ڕاناوەستێنێ، بەڵکوو پایە ڕزیوەکانی ئەم دەسەڵاتە ڕەشە لەرزۆکتر دەکا.

لە سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینادا، ئێمە كۆمەڵێک لە چالاكانی مەدەنی، فەرهەنگی، ژینگەپارێز، خوێندكاران و قوتابییان، مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، جارێکی دیکە پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەمیشە یاد و ناوی ژینا بە زیندووی ڕادەگرین و درێژەدەری ڕێگای هەموو شەهیدەکانی ئەم ڕێگا و ڕێبازە پیرۆزە کە ئازادبوون لە ژێردەستەیی و ئازادبوون لە دەستی کۆنەپەرستترین و جەللادترین ڕێژیمی جیهانە درێژە دەدەین. بێگومان ئازادی خەباتی دەوێ و ڕێگای ئازادیش پڕ لە کەندوکۆسپە، بەڵام ڕێگایەکی پڕ لە هیوایە، ئازادی لە هەمووکات نزیکترە.

یادی و ناوی ژینا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی هەرمان
ژن ژیان ئازادی
 خەرمانانی ١۴۰۴ی هەتاوی__ ڕۆژهەڵاتی كوردستان

13 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژیناوە بەیاننامەیەک دەر دەکەن.

بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژیناوە بەیاننامەیەک دەر دەکەن.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)