سزای زیندانی بۆ مامۆستا ئایەت غوڵامی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی هەمەدان.
مامۆستا ئایەت غوڵامی، ئیمامی پێشووی مزگەوتی محەممەد مستەفا لە کرماشان و مامۆستا لە قوتابخانە ئایینیەکان، لە لایەن لقی پێداچوونەوە لە دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی هەمەدان بە ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری سزا درا.
ئەم حوکمە بە هۆی چالاکییە ئاینییەکانی و بەرگریکردن لە بیروباوەڕەكانی ئەهلی سوننە و پشتیوانی لە خەڵکی ستەملێکراو و مامۆستایان دەرچووە.