بارزانی کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش
بارزانی کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش
کەناڵی FRANCE 24، چاوپێکەتنێکی لەگەڵ بارزانی ئەنجامداوە، تێیدا باس لە چەندین پرسیجۆراوجۆری گرنگ و بابەتە هەستیارەکانی ناوچەکە کراوە.
بارزانی لە چاوپێکەوتنەکەووا باسی دۆخی سووریا و زیادبوونی توندووتیژی دژی عەلەوی و دروز وکوردەکانی کرد لە دوای هاتنی دەسەڵاتدارانی نوێ و وتی: لە مانگی ئازاردا، ڕێککەوتنێک لە نێوانمەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماریسووریا، واژۆ کرا بۆ یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی ناوچەکە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی. بەڵام ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە. بارزانی ڕایگەیاند کە "نیگەرانی ئەوەی هەیە دۆخەکەپەرەبسێنێت" لە نێوان گەلانی کورد و عەرەب و ببێتە هۆی دەستوەردانی بیانی.
لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی بیانی لە لایەن تورکیاوە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بارزانی وتی"تورکەکان پشتیوانی لە پرۆسەیەکی ئاشتیانە دەکەن" و "پشتیوانییان لە ڕێککەوتنەکە کرد لە مانگیئازاردا، وەک چۆن ئێمەش وامان کرد". "پێکەوە، هەوڵمانداوە دڵنیا بین کە ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکیدروست جێبەجێ دەکرێت."
بارزانی لە درێژەدا پێشوازی لە ڕادەستکردنی چەک کرد کە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە تورکیا ڕاگەیەندرا و هیوای خواست کە ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکیپەکەکە. "هەست دەکەم ئازادکردنی ئەو ئەنجامی پرۆسەی ئاشتی دەبێت."
سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2025، بارزانی وتی "بێگومان ئەگەرهێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بکشێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی هەمان سیناریۆ دەبینەوە کە لە ساڵی 2014 ڕوویدا: داعش دووبارە سەرهەڵدەداتەوە".
هۆشداریدا و وتی: "داعش مەترسییەکی زۆر گەورەیە و ئێمە بە فەرمی ڕامانگەیاندووە کە ئەمەهەڵوێستی ئێمەیە؛ بەشێکە لە سیاسەتەکەمان