ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئێران لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا

ئێران لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا
Ahura

ئێران لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا

ئێران لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا

 

لە ئەگەری دووبارە سەپاندنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران بە فەرمی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەرئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەناسێنرێت و هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستەسزاکانی سەر تاران جێبەجێ بکەن

 

تیێری کۆڤیل، لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ستراتیجیەکان لە پاریس، بە "فرانس24"ی ڕاگەیاندووە، ئەگەری گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر تاران نیگەرانیدروستکردووە کە ئەم دابڕانە دیپلۆماسییەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی خۆی دەتوانێت شەرعیەتبدات بە هێرشێکی نوێی ئیسرائیل

 

دەشڵێت: لە لایەکی دیکەوە گەلی ئێران زۆر نیگەرانن، بە تایبەت لە چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات کە بەکردەوە لە دۆخی داخستندایە.

 

دوای ڕاگەیاندنی چالاککردنی پرۆسەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی ئەوروپی سویسرا، بەهایتمەنی ئێران گەیشتە نزمترین ئاستی لە مێژوودا، بەجۆرێک هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە بازاڕی کراوەیتاراندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.

 

فڕانس 24 نووسیویەتی ژیانی ڕۆژانەی ئێرانییەکانیش تادێت ناجێگیرتر دەردەکەون، چونکە وڵاتەکەلەگەڵ کەمیی ئاو و کارەبادا دەجەنگێت و ئاگربەستی ناسک لەگەڵ ئیسرائیل کە دوای بۆردومانەدڕندەکانی "جەنگی ١٢ ڕۆژە" دامەزرا، هێشتا جێگەی نیگەرانی قووڵە.

 

"ئەگەر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەموو ئەم هۆکارانە زیاد بکرێن، دۆخەکە بەردەوام خراپتردەبێت، ئەمەش نیگەرانییەکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە".

 

هەروەها دەیڤید ڕیگۆلێت ڕۆز، سەرنووسەری گۆڤارێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (ئۆرینتسستراتێجیز) بە ئەم دەزگای میدیایی ڕاگەیاندووە: سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەهەندێکی یاساینێودەوڵەتییان هەیە لە کاتێکدا سزاکانی ئەمریکا ئەو ڕەهەندەی بەکەمتر هەیە.

 

پێشتر گۆڤاری ئاسایشی نەتەوەیی لە شیکارییەکدا بە ئاماژەدان بە ئەگەری چالاککردنی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە دژی ئێران نووسیبووی: "ئەگەر چالاک بکرێت، ئێران ڕووبەڕووی دابڕانی دارایی ودابەزینی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوت دەبێتەوە و وەبەرهێنانی دەرەکیش ڕووبەڕووی ئاستەنگی یاساییجیددی دەبێتەوە".

 

گۆڤارەکە کە شیکارییەکانی بەرگری و ئەمنیەتی بڵاودەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوروپا وادەیکورتی بۆ گەڕانەوەی حکومەتی ئێران بۆ دانوستانەکان دیاریکردووە و تەنانەت پێشنیاری درێژکردنەوەیسنوورداری کردووە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە تا ئێستا وەڵامیتارانیان پێنەگەیشتووە.

 

ڕاپۆرتی میدیای فەرەنسی لەبارەی شەرعیەتدان بە ئەگەری هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەکاتێکدایە کە پێشتر و هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ چالاککردنی سزاکان، بەرپرسێکیباڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی هۆشداری دا کە گەڕانەوەی سزاکانینەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەری هەیە "حکومەتی ئێران مانەوەی بکەوێتە مەترسییەوە."

 

پێشتریش وەزارەتی ئیتلاعات لە نامەیەکی نهێنیدا، هۆشداری دابوو بە وەزارەتەکان و کۆمپانیا گەورەکانبەوەی کە دەرئەنجامەکانی چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێتە هۆی وەستانی فرۆشتنینەوتی ئێران و قەیرانی گەورەی ئابووری و ئەمنی و زیادبوونی بێکاری و پەرەسەندنی ناڕەزایی کۆمەڵایەتیلەو وڵاتە.

 

وادەردەکەوێت نەک هەر ئیرادەیەک لە حوکمڕانید ئێراندا بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە، بەڵکو بڕیارەکانی عەلی خامنەیی، فەرماندەکانی سوپای پاسداران و حکومەتی ژێرفەرماندەیی ئەوان ڕێگایەکیان داڕشتووە کە بە بڕوای زۆربەی شرۆڤەکاران، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی سزانێودەوڵەتییەکان و مەترسی شەڕی نوێ.

 

تەنانەت دەزگا میدیاییەکانی سەر بە ئۆفیسی خامنەیی و سوپای پاسداران بە ئاشکرا باس لە ئەگەریزۆری شەڕ دەکەن.

 

ڕۆژنامەی کەیهان نووسیویەتی کە بارودۆخی وڵات ئاسایی نییە و لە هەر ساتێکدا شەڕ ڕوودەدات

 

هەروەها ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی ڕایگەیاندووە کەجەنگێکی دیکە لە ئارادایە”.

 

ڕۆژنامەی جەوانی سەر بە سوپای پاسداران هۆشداری داوە لەوەی کە دەبێت هەڕەشەیدووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بە جددی وەربگیرێت.

 

ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە لوتکەی گرژی لەگەڵ ئەوروپا و لە ناکۆکییەکی زارەکی و کردەییلەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا

 

باڵوێزخانەکانی ئەوروپا له تاران، ئاستی چالاکییەکانیان دادەخەن یان کەم دەکەنەوه .

5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێران لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا

ئێران لە لێواری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)