ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە مانگی ئاگۆستدا لانیکەم ١٤٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە مانگی ئاگۆستدا لانیکەم ١٤٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
ڕووداو٢٤

ێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، ئامارێکی نوێی سەبارەت بە شەپۆلی لەسێدارەدانەکان لە ئێران بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە مانگی ئاگۆستی ئەمساڵدا لانیکەم ١٤٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ٨٦٤ کەس لە سێدارە دراون.

لەنێو ئەو ١٤٢ لەسێدارەدانەی لە مانگی ئاگۆستدا تۆمار کراون، ٤ ژن، ٥ کەسی ئەفغانستانی، ١١ بەلووچ، ٦ کورد و ٣ عەرەب دەبینرێت. تەنیا لەسێدارەدانی خەڵکی بەلووچ کەمتر لە ٨ لەسەدی ئەم ئامارە لەخۆ دەگرێت و ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی گوشار و سەرکوتکارییەکان لەسەر کەمینە نەتەوەییەکان لە ئێراندا.

ئەم ئامارە بە بەراورد بە ١٠٥ لەسێدارەدان لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤ گەشەی ٣٥ لەسەدی نیشان دەدات.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، تەنیا پێنج حاڵەت واتا کەمتر لە خوار لەسەدی لەسێدارەدانەکان لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥ لەلایەن میدیای فەرمییەوە ڕاگەیەندراوە. هەروەها ٧٦ کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون، کە ٥٤ لەسەدی سەرجەم لەسێدارەدانەکان دەگرێتەوە.

تۆمەتی ٦٢ کەس کوشتنی بەئەنقەست بووە؛ دوو زیندانی ئەمنییەتی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" و ئەوەی دیکەیان بە تۆمەتی"ئەندامبوون لە گرووپێکی ئیسلامی بە تۆمەتی موحاربە و "افساد فی‌الارض" لە سێدارە دراون و هەروەها دوو کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە سێدارە دراون.

ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران نیشان دەدات کە ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (لانیکەم ٨٦٤ ئێعدام) بە بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی ڕابردوو کە ٤٣٢ ئێعدام تۆمار کرابوو، بەرزبوونەوەی ١٠٠ لەسەدی نیشان دەدات.

6 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە مانگی ئاگۆستدا لانیکەم ١٤٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە مانگی ئاگۆستدا لانیکەم ١٤٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)