چیا ڕەزایی ڕاهێنەری وەرزشیی موی تای و یەکێک لە پاڵەوانانی ئەم وەرزشە لە ئاستی ئاسیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، چیا ڕەزایی وەرزشوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چیا ڕەزایی لە دوای چوونەدەرەوە لە شوێنی ورزشەکەی لە شارەکی بێعسەتی سنە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان،ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كراوە لە بەردەستدا نییە.