نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڤیەننا دەستپێکی خولێکی نوێی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ڕاگەیاند و بە بانگەشەی ئەوەی کە ئەم وتووێژانە "شێوەیەکی نوێی هاوکاری" لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە دیاری دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بە شاردنەوە و فریودانی ئەو دەزگایە، پڕۆژە ئەتۆمییە نهێنی و ئامانجە سەربازییەکانی خۆی بەرەوپێش دەبات. کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لەم جۆرە دانوستانانە تەنیا بە دوای کڕینی کات و کەمکردنەوەی گوشاری نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی مانەوەی خۆیدایە نەک شەفافیەت یان هاوکاریی ڕاستەقینە.