ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە پاركی “چیاسەوز"ی ئیلام بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە ژینگەپارێزان و چالاكوانان ڕێوڕەسمێك بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئاویەر بۆ چلەیان بەڕێوەچوو.
ڕێزگرتن له شەهیدانی ژینگەپارێزی ئاویەری سنە و تێکۆشان بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان باسی ئەم کۆبوونەوەیە بوو.
بەیاننامەی داواکاری و خواستی ژینگەپارێزان خوێندرایەوە و لە کۆتاییدا دەڤەری چیاسەوزی ئیلام لەلایەن گرووپی ژینگەپارێزی ئیلامەوە خاوێن کرایەوە.