شه‌قامه‌که‌ی پاریس به‌نێوی پێشمه‌رگه
کرانه‌وه‌ی شەقامێک بەناوی بەرزی پێشمەرگە لە یەکێک پارکە بەباونگەکانی پاریس بە بەشداری مسعود بارزانی هەنگاوێکی باش بوو، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ماکرۆن حه‌ز به کورد ده‌کات، شتێکی باشه بۆ ڕێزلێنان له خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە دژی داگیرکەران و تیرۆریستان.
به‌ڵام زۆر له پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، پێیاوان وایه ده‌بوو ئاماژه بۆ شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بکرێ.
به‌تایبه‌ت شه‌هید دکتۆر قاسملو، پڕووداو٢٤ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ێشمه‌رگه‌یه‌ک کردووه، ده‌پرسێ، خۆ ئەگەر بۆیان زەحمەتە نێوی دوکتور قاسملو وەک دامەزرێنەری پەیوەندی کورد و دەوڵەتی فەرانسە بێنن لانی کەم دەیانتوانی بڵێن پیرۆز بێت لە هەموی پێشمەرگە بەگشتی، جا لە هەر هەر بەشێکی کوردستان بن، ئەو کەمترین سپاس گوزاریەک بو کە دەکرا ئاماژەی پێبکرێت. به‌لام ئه‌وه‌ی ئیستا ته‌نها باسی باشووری کوردستان کراوه، وه‌ک ئه‌وه وایه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشمه‌رگه هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بووبێ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و غه‌در له پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان کراوه.
پێشمەرگەی دیکه‌ی رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌لێ، لە شەری دژی داعشدا پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه شەریان کرد و شەهیدیش کراون.
زۆرێک له خه‌ڵکی لێکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ کاره‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌که‌ن، به هه‌ر جۆرێک بێت خه‌ڵکی به گشتی خۆشحاڵن به کردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌که و هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا! به‌لام ئه‌وه‌ی کورد زیاتر چاوه‌ڕێیه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی ماکرۆن به فه‌له‌ستین ده‌یکات بۆ کورد بیکات، چوونکه کورد هیچ له فه‌له‌ستین که‌متر نییه، نزیکه‌ی ١٠٠ ساله کورد غه‌زه‌یه‌کی درێنه و دووژمنانی کورد به‌رده‌وام ملیۆنان خه‌ڵکی کوردیان شه‌هید کردووه.