گیانلەدەستدانی ڕێبین گۆرانی، گەنجێکی دڵسۆز و لەخۆبووردووی خەڵکی مەریوان كە لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرەكەی مەریواندا بە سەختی بریندار ببوو
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانان، ڕێبین گۆرانی، گەنجێکی دڵسۆز و لەخۆبووردووی خەڵکی مەریوان و لە كەسانی خۆبەخش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری بە ئەنقەستی دارستانەکانی هەنجیران، بەهۆی سەختی برینەكانی و کێشەی هەناسەدانەوە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو دوای برینداربوونی لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانەكانی مەریوان، بۆ نەخۆشخانەی مەریوان و دواتر بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە گواسترایەوە، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەوڵی پزیشکان لە بەشی ICU دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی بەختی ژینگەی نیشتمان کرد.
ناو و یادی ئەو گەنجە دڵسۆزە بۆ هەمیشە لە لە دڵ و بیری خەڵکی مەریوان و کوردستاندا دەمێنێتەوە.