هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچەی شیرئابادی گەمارۆدانی شەقامی ئازادیی سەر بە پارێزگای زاهدان.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی هێزەکانی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ناوچەی شیرئابادی شاری زاهدان و شەقامی ئازادیی ٨٥یان گەمارۆ دا و لە دەوری شەقامەکە کە بەرەو بناری شاخ دەڕوات جێگیر بوون.
بەپێی سەرچاوەکانی حال وەش:" جێگیرکردنی بەرفراوانی هێزەکانی سوپای پاسداران لە شەقامی ئازادیی ٨٥ لە شیرئاباد، کەشێکی ئەمنیی توندی لە ناوچەکە دروست کردووە، هەروەها هێزەکان بە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی لە دەروازەکانی هاتنە ژوورەوە و دەوروبەری شەقامەکە و شاخەکانی دەوروبەری جێگیرکراون، بەڵام تا ئێستا هۆکار و ئامانجی ئەم چالاکییە دیار نییە".
ئەمە ڕووداوەکانی هەینیی خوێناوی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بیر دەهێنێتەوە؛ ئەو ڕۆژەی کە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لەسەر بیناکان و دەوروبەری مزگەوتی مەکی وەستابوون، تەقەیان لە خەڵک كرد و سەدان کەسیان کوشت. ئێستا لەگەڵ نزیکبوونەوەی سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکە، نیگەرانییەکان لای خەڵك زیاتر بوون.