ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس ڕەوا بورهان سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس ڕەوا بورهان  سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
Rudaw24

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس ڕەوا بورهان سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس ڕەوا بورهان  سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لێدوانی رۆژنامەوانی بۆ بڵاوکردنەوە

رەوا بورهان بەیانی دەبرێتە بەردەم دادوەر

سەنتەری میترۆ لە بەیانی ئەمرۆوە دەیەوێت لێدوانێکی رەسمی لە لایەنی پەیوەندیدار یانن خێزانی، سەبارەت بە دەستگیکردنی رۆژنامەنووس (رەوا بورهان) وەربگرێت، کەس ئامادە نییە.

بەڵام بە شێوەی نارەسمی پێمان ووتراوە" ئاسایش بە فەرمانی دادوەر بە تۆمەتی بەرێوەبردنی پەیج و ئەکاونتی نەناسراو دەسگیریانکردوە، بەیانی واتە یەکشەممە دەبرێتە بەردەم دادوەر "

شێوازی دەستگیرکردنی رەوا بورهان، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بووە، هێزێک چوونەتە ماڵی و راپێچیان کردوە بۆ زیندانی ئاسایش.

ئەم شێوازی دەستگیرکردنە کە لە دوا کاتژمێرەکانی کۆتایی دەوامی فەرمییە، یەکسەر کەیسەکە دەباتە یەکەم رۆژی دەوام کە یەکشەممەیە، ئینجا دەستگرتن بەسەر مۆبایل و کەرەستەی رۆژنامەوانیی چەند رێوشوێنێکن لەگەڵ بەندەکانی یاسای رۆژنامەوانی یەکناگرنەوە.

ئێمە پێمان باشە ئەدیمن و بەرێوەبەری پەیج و ئاکاونتەکان ناسراوبن، بە تایبەتیش مەبەستمان لەوانەن کە کاری میدیایی دەکەن، بەڵام کام حزب و دەزگا ئەمنیتان خەریکی ئەم ئەتوار نیین، دەستهەڵبڕن?.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەو دەزگا رۆژنامەوانیانەی کە زۆرن و (رەوا بورهان) کاری تێدا کردووە، بێدەنگییان هەڵبژاردووەو تەنانەت ئەم ماوەی دەستبەسەرە لە رای گشتییان شاردۆتەوە.

لە رابردوویەکی نزیکدا دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس بە هۆی کارەکەی بە تایبەتیش لە سلێمانی، وەک دەستبردن بوو بۆ شارە زەردەواڵە، هەموو رۆژنامەنووسان وەک خێزانێک دەورژان و هەر یەک لە شوێنی خۆیەوە جۆرێک لە هەڵوێستی دەربڕی ئێستا دەبێت بگرین بۆ ئەو رابردووە جوانە.

ئەگەر خێزان و کەسوکاری پاساوێکیان هەبێت، لە ترسی چارەنووسی رەوا بێدەنگیان هەڵبژاردووە، ئەوە ئەو پاساواوە بۆ ئەو دەزگایانە هیچ رەوایەتییەکی نییە.

دەنگمان دەخەیەنە پاڵ ئەو کەمینە لە هاوکارانمان کە دوای ئازادکردنی (روا بورهان) دەکەن، داواش لەو زۆرینەیە دەکەین کە بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بێدەنگییەکەیان بشکێنن و لانی کەم وەک هەواڵێک بڵاویبکەنەوە.

رەوا بورهان تەمەنی 27 ساڵە، ئەو لەتەمەنێکی زۆر بچووکدا لەرۆژنامەی ئاوێنە سپۆرت دەستی بەکاری رۆژنامەوانی کرد، دواتر لە رۆژنامەی ئاوێنە سیاسی و لە ماڵپەڕی ئاوێنەش بەردەوامی بەکاری رۆژنامەوانیدا ،لە 2015 بۆ ماوەیەک لە دەزگای میدیای نالیا کاری کردووە پاشان وێستگەنیوز، زەمەن پریس، پاشان بووە بە سەرنووسەری سپی میدیا .

رەحمان غەریب
رێکخەری میترۆ


2 ساڵ و 4 مانگ و 14 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس ڕەوا بورهان سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس ڕەوا بورهان سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
info@rudaw24.net

ڕێکلام
support@rudaw24.net

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

news@rudaw24.net

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

info@rudaw24.net

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)