ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پۆلیسی سوید پێنج کەسی لەسەر کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرد

پۆلیسی سوید پێنج کەسی لەسەر کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرد
Rudaw24

پۆلیسی سوید پێنج کەسی لەسەر کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرد

پۆلیسی سوید پێنج کەسی لەسەر کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرد

 

مۆمیکا لە لایڤێکدا کوژرا و پێنج کەس

دەستگیر کران

ئەمڕۆ پێنجشەمە (٣٠-١-٢٠٢٥) میدیاکانی سوید ڕایانگەیاند، کە پێنج کەس لەلایەن هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە دەستگیرکراون، بە گوێرەی زانیاری میدیاکان، پێدەچێت پەیوەندیان بە کوشتنی سەلوان مۆمیکاوە هەبێت کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە لە شاری سۆدەرتالی باشووری ستۆکهۆڵم کوژرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئافتۆنبلادێت"، "مومیکا لەکاتی پەخشێکی ڕاستەوخۆدا لەسەر ئەپڵیکەیشنی "تکتۆک" بە فیشەکێک کوژراوە، کە ڕاستەوخۆ بەر سەری کەوتووە لە ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.

پۆلیسی سوید ڕایگەیاندووە، کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی پاڵنەر و هۆکارەکانی تاوانەکە، هاوکات دەزگای ئاسایشی سوید (ساپۆ) لە لێکۆڵینەوەکاندا بەژدارە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە تەلەفزیۆنی سوید بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە لە ناوچەی هۆڤسیۆ لە شاری سۆدەرتالجە، مۆمیکا لەناو شوقەیەکدا تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

ڕووداوەکە درەنگانی ئێوارەی چوارشەمە ڕوویداوە، پۆلیس و تیمە پزیشکییەکان دوای کاتژمێر ١١ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕاپۆرتێکیان لەبارەی تەقەکردن لە ناو بینایەکی نیشتەجێبووندا پێگەیشتووە. دانیال ویکدال، وتەبێژی پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن چل ساڵە لەناو شوقەیەکدا کە گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە، دۆزراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئاژانسەکانی هەواڵی سوید ئاماژە بەوە دەکەن، کە قوربانییەکە ناوی سەلوان مۆمیکایە، کە بە سووتاندنی قورئان ناسراوە و ساڵی ڕابردوودا هەرایەکی گەورەی لێکەوتە. هەروەها دەزگای ئاسایشی سوید (ساپۆ) بە هۆی هەستیاری دۆسیەکە، دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ لە سۆشیال میدیا پەخش کراوە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس ئەو قسانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە. پۆلیس هێشتا گەمارۆی ئەمنی لە دەوروبەری شوێنی تاوانەکە سەپاندووە و هاتوچۆ قەدەغە کراوە، هاوکات تیمی تایبەت بۆ گەڕان و لێکۆڵینەوە لە ناوچەکە بەکاردەهێنرێت.

وتەبێژی پۆلیس پشتڕاستی کردەوە، کە کەسێک بۆ لێپرسینەوە ڕاگیراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات، کە ئایا ئەو کەسە تۆمەتباری سەرەکییە یان نا.

سەلوان مۆمیکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە عێڕاقەوە گەیشتە وڵاتی سوید و لە ساڵی ٢٠٢١ ئیقامەی سێ ساڵەی پێدرا، مۆمیکا لە هاوینی ٢٠٢٣ کاتێک لە چەند بۆنەیەکی گشتیدا قورئانی سووتاند، وەک بەشێک لە ناڕەزایەتییەکانی دژی ئیسلام، ناوبانگێکی زۆری لە جیهان پەیدا کرد، هاوکات بەم کردەوەیەی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی جیهانی ئیسلامی لێکەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سوید هەبوو، بەتایبەتی لە کاتی دانووستانەکانی سوید بۆ چوونە ناوی هاوپەیمانی ناتۆوە.

14 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پۆلیسی سوید پێنج کەسی لەسەر کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرد

پۆلیسی سوید پێنج کەسی لەسەر کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیر کرد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)