ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

هەفتەی دوو جار سیر بخۆ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە

هەفتەی دوو جار سیر  بخۆ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە
شنۆ، بۆ خوێنه‌ری ڕووداو٢٤

ئەوەی جێگای سەرنجە ژاپۆنییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی سیر وەک ڕووەکێکی دەرمانی بەکاردەهێنن.

سیر چەندین تایبەتمەندی سوودبەخشی هەیە.  کاتێک سیر دەکوڵێت زۆرێک لە تایبەتمەندییە سودبەخشەکانی لەدەست دەدات. پێش خواردن پێویستە سیرەکە بە وردی ورد بکرێت یان وردی بکرێتەوە. ئەمەش سوودەکانی سیر زیاتر زیاد دەکات. بۆ کەمکردنەوەی بۆنی سیر پێویستە لەگەڵ هەر چەورییەک (مایۆنیز، ترش، زەیتی ڕووەکی) تێکەڵ بکەیت یان دوای خواردنی سیر شیر یان ماست بخۆیتەوە.  

   ٧ هۆکاری گرنگ  باس ده‌که‌م  بۆ خواردنی سیر:

1- سیر دەوڵەمەندە بە ئەلیسین. توێژینەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کە ئەلیسین ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات. زانایانی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا دەریانخستووە، ئەو کەسەی هەفتانە ٢ له‌ته‌ سیر بخوات، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی ٣٠٪ کەمدەکاتەوە.

2. سیر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6. ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە کارکردنی ئاسایی کۆئەندامی دەمار و دڵنیای دەدات لە باری دەروونی باش.

3- سیر کە دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، بۆ ئێسکەکانمان زۆر بەسوودە. مەنگەنیز یارمەتی کالیسیۆم دەدات بۆ چوونە ناو ئێسکەکان.

4- سیر کاریگەری دژە میکرۆبی و دژە ڤایرۆسی هەیە و هەربۆیە وەک مادەیەکی خۆپارێزی زۆر بەسوودە بۆ خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا لە وەرزی سەرمادا.

5- سیر کاریگەری هاندەری هەیە لەسەر سیستەمی بەرگری لەش. ئاوێتە گۆگردەکان کە لە سیردا هەن، دروستکردنی ماکرۆفاژەکان خێراتر دەکەن، کە خانەکانی بەرگری مرۆڤن، بەجۆرێک سیستەمی بەرگری چالاکتر بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە.

6- سیر ئاستی کۆلیسترۆڵی "خراپ" دادەبەزێنێت، بەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان. ڕەقبوونی خوێنبەرەکان هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانە.

7- سیر یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

 

26 ڕۆژ و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەفتەی دوو جار سیر بخۆ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە

هەفتەی دوو جار سیر بخۆ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)