گەنجێکی خەڵکی هەولێر لە ئەڵمانیا لە زیندانێکی ئەو وڵاتەدا کوژرا
گەنجێکی خەڵکی هەولێر لە ئەڵمانیا لە زیندانێکی ئەو وڵاتەدا کوژرا
برای کوژراوەکە، "برایەکم بە ناوی محەممەد، ساڵانێکە نیشتەجێی ئەڵمانیایە و چەند مانگێکە لەسەر شەڕکردن لە زیندانی چاکسازی دۆسڵدۆرف دەستگیرکراوە، ئەمشەو پۆلیسی ئەو وڵاتە پێی گوتین 10 رۆژ پێش ئێستا لەنێو گەرماوی زیندانەکەدا کوژراوە."
گوتیشی، "بێجگە لەو برا کوژراوەم، چوار برای دیکەشم لە ئەڵمانیا دەژین، دوای ئەوەی لەلایەن خزمێکمانەوە لە هەمان زیندان هەواڵی دیارنەمانیمان پێگەیشت، براکانی دیکەم لەوێ بەدواداچوونیان بۆ کردووە و دەرکەوتووە 10 رۆژ لەمەوپێش کوژراوە، بەڵام بەڕێوەبەر و پاسەوانانی زیندانەکە ئەو راستییەیان لێ شاردووینەتەوە."
برای کوژراوەکە دەشڵێت، "تائێستا نازانین بکوژ کێیە و براکەمان لەسەر چی کوژراوە، بەڵام سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە تۆمار دەکەین، چونکە دوای دیارنەمانی، براکانم داوایان کردبوو بچنە زیندانەکەوە بۆ بینینی، بەڵام رێگرییان کردبوو و 10 رۆژیشە ئێمەیان لە کوژرانی ئاگادارنەکردووەتەوە، تەنانەت بە شارەوانی شارەکەشیان گوتووە براکەمان بێکەسە، سەرەڕای ئەوەش براکانم تائێستا تەرمەکەیان نەبینیوە